TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەم نزیکانە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چاودێریی چڕ لە هەولێر دەکرێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 10 Şubat 2021 15:39

پەیامی کورد … بەم نزیکانە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چاودێریی چڕ لە هەولێر دەکرێتەوە

 

 بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ڕای گەیاند دۆخی تەندروستیی هەولێر لەڕووی کۆرۆناوە بەرەو باشتر دەڕوات و لەم نزیکانەش نەخۆشانەیەکی تایبەت بە چاودێریی چڕ دەکرێتەوە.

 

 دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ھەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی٢ی٢٠٢١ لە رێوڕەسمی داخستنی نەخۆشخانەی (مەریەمانە) لە ناحیەی عەنکاوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "دۆخی تەندروستیی ھەولێر لەڕووی پەتای کۆرۆناو بە رادەیەکی باش جێگیرە و پێوستە زیاتر پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بین".

 

لەبارەی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چاودێریی چڕ گوتیشی: "لە ئایندەیەکی نزیکدا لە شاری ھەولێر نەخۆشخانەیەکی تایبەت و پێشکەوتوو بۆ  نەخۆشیی چڕ دەکرێتەوە و ئەم نەخۆشخانەیە جیالەوەی بۆ تووشبوانی کۆرۆنایە، بۆ ئەو نەخۆشانەش دەبێت کە پێوستیان بە چاودێریی چڕ ھەیە".

Paylas: