TR KU SO
FB X
Kurdistan

بۆمبێك لە پڕۆژەیەكی حكوومەتیی داقۆق تەقییەوە و كەسێك كوژرا

Navas Jan
Admin
📅 30 Ağustos 2021 16:31

پەیامی کورد … بۆمبێك لە پڕۆژەیەكی حكوومەتیی داقۆق تەقییەوە و كەسێك كوژرا

لە گوندێكی داقوقی كەركوك، بۆمبێكی چێندراو لە پرۆژەیەكی حكومیدا دانراوە و بە كرێكارەكان و پۆلیسی پاراستنی پڕۆژەكەدا تەقیوەتەوە، بەو هۆیەوە كەسێك كوژراوە و 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:10 کاتێک چەند کرێکارێک چوونەتە سەر کارەکەیان لە پڕۆژەیەکی حوکمی، بینویانە بۆمبێكی بۆمبڕێژکراو لە پڕۆژەكەدا دانراوە و دواتر تەقیوەتەوە.

تەقینەوەکە لە گوندی سوهێل لە سنوری قەزای داقوق ڕوویداوە و بەهۆیەوە 10 کەس بریندار بوون و کەسێک کوژراوە، لەناو بریندارەکاندا سێ پۆلیسی فیدراڵی هەن.

هۆکاری ئامادەبوونی پۆلیسی فیدراڵی لەشوێنی ڕووداوەکە ئەوەیە، ئەو پڕۆژەیەی کرێکارەکان کاریان تێدا کردووە، پڕۆژەیەکی حکومییە و پۆلیس ڕۆژانە پاسەوانی لە کرێکار و پڕۆژەکە دەکات، چونکە ناوچەکە بە ناوچەیەکی مەترسیدار دادەنرێت و جوڵەی چەکدارانی داعشی تێدایە.

 

Paylas: