TR KU SO
FB X
Kurdistan

بڕینەوە و فرۆشتنی دار لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

Navas Jan
Admin
📅 13 Nisan 2022 19:32

پەیامی کورد... بڕینەوە و فرۆشتنی دار لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ناوچەی "سەری مەیدان"ی شاری مەهاباد لەلایەن کەسانی هەلپەرست و چاوچنۆکەوە کۆمەڵێک دار بڕاونەتەوە.

ئەو دارانە بڕاونەتەوە و بۆ فرۆشتن ڕەوانەی بازاڕەکانی فرۆشتنی دار لە مەهاباد و دەوروبەری کراون.

بڕینەوەی ئەو دارانە زیانێکی زۆری بە سروشتی ناوچەکە گەیاندووە و ژینگەی ناوچەکەی تێک داوە.

هاووڵاتییانی ناوچەکە لە بەرامبەر بڕینی دار و فرۆشتنیان ناڕازین و وێڕای ئەوەی چەندین جار زیانی ئەو هەڵمەتەیان بە گوێی لایەنی پەیوەندیدار گەیاندووە بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک نەک چارەسەر بەڵکوو بەدواداچوونیشی بۆ کێشەکە نەکردووە.

Paylas: