TR KU SO
FB X
Kurdistan

١٢ بەنداو لە سێ پارێزگاکەی کوردستان درووست دەکرێت

سارا
Yazar
📅 14 Kasım 2019 18:13

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، حكوومەتی هەرێم بڕیاری خەرجكردنی ٣٣ ملیار و ٣٢٠ ملیۆن دیناری بۆ بەنداوەكانی كوردستان داوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە لە كوردستان دوانزە بەنداو تەواو بكرێن و دەست بەسەر ئاوی سەرزەویدا بگیرێت بۆ پارێزگاریكردن لە ئاو و كۆكردنەوەی بۆ نەوەكانی داهاتوو.

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: "بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە ٣٣ملیار بۆ كەرتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی گرینگە بۆ كەرتی كشتوكاڵ و گەشتیاری و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و بووژانەوەی كەرتی بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان، بۆیە بڕیارەكە جێگای دەستخۆشی و ئومێدبەخشە."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: "ئەم بڕەپارەیە بۆ ١٢ بەنداو دەبێت، كە 3 بەنداو بۆ دهۆك و ٥ بەنداو بۆ هەولێر و ٤ بەنداویش بۆ سلێمانی دەبن، بەشێك لەو بەنداوانەش بە هۆی هەبوونی پارەی پێویستەوە لە چەند مانگێگدا تەواو دەبن، چونكە پێشتر دیزاینیان بۆ كرابوو."

بەڕێوبەری گشتی بەنداوەكان باسی لەوەش كرد: "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ كۆمپانیاكان قسە دەكەین بۆ ئەوەی بە زووترین كات گرێبەست بكەین و دەست بە كارەكانیان بكەن."

Paylas: