TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەندکراوێکی کورەد لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا

Navas Jan
Admin
📅 18 Mayıs 2021 16:42

 

پەیامی کورد … بەندکراوێکی کورەد لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی ئورمیە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،١٧ی ئایاری ٢٠٢١، بەندکراوێک  بە ناوی “ئەمیر ڕەزایی” خەڵکی ئورمیە بە هۆی ئەشکەنجە هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەهۆش چوو و دوای گواستنەوەی بۆ بێهداری بەندیخانە گیانی لە دەست دا.

 

ئەمیر ڕەزایی ١٠ ساڵ پیش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای ٢٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و لە بەندی ١٤ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر ڕەزایی ڕۆژی یەکشەممە دوای تێکهەڵچوونێکی نێوان بەندکراوانی بەندی ١٤ بۆ بەندی قەرەنتینە گوازراوەتەوە و لەوێ لەلایەن ٤ کەس لە هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە کراوە.

Paylas: