TR KU SO
FB X
Kurdistan

٢٢ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە

Navas Jan
Admin
📅 13 Ocak 2021 01:48

پەیامی کورد ... ٢٢ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە

 

لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٢٢ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و چەند شاری دیکەی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە ٤ کەسیان لە ژێر ئەشکەنجە کوژراون و دوو کەسیان لە کاتی دەستبەسەر کران و بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لە دەست داوە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دا لانیکەم ٢٢ بەندکراوی کورد گیانیان لە دەست داوە کە ١١ حاڵەتی لە بەندیخانەی ئورمیە تۆمار کراوە و خراپرتین بەندیخانە بووە بۆ بەندکراوان.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لانیکەم ٤ بەندکراو بە ناوەکانی خەلیل مورادی خەڵکی جوانڕۆ، سەید کەماڵ حوسێنی خەڵکی سەقز، دانیال زەینولعابدین خەڵکی مەهاباد و فەرهاد وسووقی خەڵکی هەرسین لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەکانی کرماشان، سەقز، میاندواو و خوڕەمئاوا گیانیان لە دەست داوە.

 

سێ کەس کە بریتین لە بەندکراوێکی بەندیخانەی مەهاباد، شارام مستەفاپوور خەڵکی ئورمیە و کەژوان ئەڵماسی خەڵکی سنە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون، شارام لەکاتی دەستبەسەر کران و کەژوان دوای دەستبەسەر کران تەقەیان لێ کراوە و گیانیان لە دەست داوە.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

 

سیاسی: ٢ حاڵەت

قەتڵی ئەنقەست: ٧ حاڵەت

ماددە هۆشبەرەکان: ٦ حاڵەت

تۆمەتی ئاسایی: ٢ حاڵەت

تۆمەتی ماڵی: ١ حاڵەت

نادیار: ٤ حاڵەت

 

 

 

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

 

پارێزگای ئورمیە: ١٥ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت

پارێزگای سنە ٣ حاڵەت

 

 

چۆنێتی گیان لە دەست دان

 

نەخۆشیی کۆرۆنا: ٩ حاڵەت

لەژێر ئەشکەنجە: ٤ حاڵەت

کەمتەرخەمیی پزیشکی ٣ حاڵەت

خۆکوشتن: ٣ حاڵەت

بە تەقەی ڕاستەوخۆ: ٣ حاڵەت

Paylas: