TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەندکراوێکی کورد لە ئیلام لەسێدارە درا

Navas Jan
Admin
📅 23 Şubat 2022 20:45

پەیامی کورد... بەندکراوێکی کورد لە ئیلام لەسێدارە درا

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە پێشتر بە هۆی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢، سزای سێدارەی لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوەی فەرشاد فەرزی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

فەرشاد فەرزی خەڵکی شاری مەلکشایی ئیلام بوو کە ٨ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، هیچ هەواڵێک لەسەر بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن میدیا حکومەتییەکانی ئێران بڵاو نەبووەتەوە.

Paylas: