TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا

Navas Jan
Admin
📅 20 Haziran 2023 14:55

پەیامی کورد... بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی عەلی برار کازمی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز جێبەجێ کرا.


بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوی "عەلی برار کازمی" لە زیندانی عادڵاوا لە شاری شیراز جێبەجێ کرا.

عەلی برار کازمی، سێ ساڵ لەمەوبەر لە شاری شیراز بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە کە ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە کوردە تاکوو کاتی داڕشتنی هەواڵە، لە ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیدا بڵاو نەکراوەتەوە.

Paylas: