Kurdistan
بەندکراوێکی کورد لە سنە لەسێدارە درا
پەیامی کورد... بەندکراوێکی کورد لە سنە لەسێدارە درا
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی دێولان بە ناوی حەمید ڕەحیمی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپابوو، جێبەجێکرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ ( ٢٦ی فێبریوەری ٢٠٢٣) سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی دێولان بە ناوی حەمید ڕەحیمی تەمەن ٣٤ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا.
ناوبراو چوار ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.
هەواڵی لەسێدارەدانی حەمید ڕەحیمی هەتا ئێستا لە میدیا حکوومەتییەکان و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادی ئێران ڕانەگەیەندراوە.