TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانە تووشی کۆرۆنا بووە

Navas Jan
Admin
📅 12 Ekim 2020 11:56

پەیامی کورد ... بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانە تووشی کۆرۆنا بووە

 

بەندکراوێکی سیاسی کورد کە کەمتر لە مانگێکە چووەتە بەندیخانە، لە ناو بەندیخانەی نەغەدە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ١١ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، باپیر بەرزە بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی نەغەدە کە تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو، باری تەندروستی ناجێگیر بووە و بۆ نەخۆشخانەی ”خومەینی“ پیرانشار گوازراوەتەوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باپیر بەرزە دوای ئەوەی یەکەم ڕۆژی پاییز بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٣٠ مانگەی حوکمی بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ناساندبوو، لە ناو بەندیخانە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و دوای پێنج ڕۆژ کە ەل قەرەنتینە ڕاگیراوە، ڕۆژی یەکشەممە نێردراوەتەوە بۆ ماڵی خۆیان و لە سەر دوای پزیشک بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

 

باپیر بەرزە شەوی دووشەممە١٠ی دێسامبری ٢٠١٨ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر وزستانی هەمان ساڵ لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی ”هاوکاری کردن لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

 

مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوو و دوابەدوای سکاڵای وەزارەتی ئیتلاعات، حوکمی بەندکرانی ناوبراو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بوو بە ٤ ساڵ کە لە دانیشتنی دووهەمی ئەو دادگایە حوکمەکەی بۆ دوو ساڵ و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

 

باپیر بەرزە خەڵکی گوندی چیانە سەر بە پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سێپتامبری ٢٠٢٠، مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ناساند.

Paylas: