بە پێی ڕاگەێنداروی پەرلەمان کوردستان ئەمڕۆ لە سەر دۆخی ڕۆژئاوای ووڵات کۆدەبنەوە
پەیامی کورد ... بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە ڕوانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان لەسەر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان دەخرێتەڕوو.
رۆژی 13ی ئەم مانگە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیندراوێکدا رایگەیاند، "پشت به‌ستن به حوكمى برگه‌ى سێیه‌م له مادده‌ى 18ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (4)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبونەوەکە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 15-10-2019 بەڕێوەدەچێت.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دید و روانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان دەخرێتەڕوو.
.