بەیاننامەیەک لە لایەن ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە سەر هەندێک ووتەی نابەجێی حەسەن نەسرۆڵلا بەرامبەر بە سەرۆک بارزانی
پەیامی کورد ... دوای ئهوهی حهسهن نهسروڵڵاى ئهمینداری حزبوڵڵای لوبنانی چهند دهستهواژهیهكی نابهجێ بهرامبهر ههرێمی كوردستان و سهرۆك بارزانی دهردهبڕێت، جووتیار عادل، ووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کورستان له بهیاننامهیهكدا به تووندی وهڵامی ئهو ووتانهی نهسروڵڵا دهداتهوه.
ئهمهش دهقى وهڵامهكهیه:
پێمان سەیرە کە بەدەنگێکی لەرزۆک و شێوازێکی هەرزەکارانە، هێرش دەکەیە سەر هەرێمی کوردستان و رێبەری نەتەوەیەک. تۆ کە چەندین ساڵە رەنگی خۆرت نەبینیوە و لە ژێرزەوییەکان خۆت حەشار داوە، کەچی ئیهانە و سووکایەتی بە گەلێکی قارەمان دەکەی. لە جیاتی ئەو هێرشە نابەجێیە، هەقبوو داکۆکی لەو نەتەوە ژێردەستە بکەی کە چەندین ساڵە ستەم و زۆرداری لێ دەکرێت.
ئەوە هێزی پێشمەرگە بوو، هەولێر و کوردستانی پاراست نەک خەڵکی تر. لە گەڵ ئەوەشدا ئێمە سوپاسی هەموو کەسێکمان کردووە کە یارمەتی ئێمەیان داوە، بەڵام ئەو کەسەی کە گوایا نوێنەری ئێوە بووە و لە کاتی سەردانی بۆ لای سەرۆک بارزانی بەشدار بووە، دەبێت هەر هەمان کەس بێت لە گەڵ هاوچەشنەکانی خۆی، لە رۆژانی 16 و 20 و 26 ئۆکتۆبەری 2017 ئامانج و خەونی داگیرکردنی کوردستان بوو، بەڵام لە بەرامبەر خۆراگرى و بەرگری قارەمانانەی پێشمەرگەدا، لەرزۆکانە و سەرشۆڕانە سەریان لە بەرد دا و خەونەکانیان لە گۆڕ نرا.
تۆ کە لە ترسی نەیارەکانت ناوێری سەر هەڵبڕی، بۆ شەڕ بە نەتەوەیەک دەفرۆشی کە هیچ پەیوەندییەکی بە تۆوە نییە. سەرۆک بارزانی رەمزی خۆڕاگری نەتەوەیەکە و تۆی ترسنۆک زۆر لەوە بچووکتری ئەو زماندرێژییە بکەی.
د.جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/12