TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەڵگە و دێکۆمێنت لە سەر ناوچە کوردستانییەکان کۆ دەکرێتەوە

سارا
Yazar
📅 11 Eylül 2019 15:07

پەیامی کورد    ...    لە كۆبوونەوەی رۆژی ٣٠/٧/٢٠١٩، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لیژنەیەكی تایبەت بە ئاساییكردنەوەی رەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێم پێك ھات، بەرپرسێكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانیش دەڵێ، دەست بە كۆكردنەوی بەڵگە و دۆكیومێنت كراوە.

عەدالەت عومەر، راوێژكاری دەستەی ناوچە كوردستانییەكان ، ڕایگەیاند: "سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمانی مەسروور بارزانی لیژنەیەكی تایبەت بە چارەسەركردنی پرسی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی پێك ھێناوە و لیژنەكە دەتوانێت رۆڵی بەرچاوی ھەبێت لە ئاساییكردنەوەی رەوشی ناوچە كوردستانییەكان، ھیچ نەبێت لەبەر خەڵكی ئەو سنوورانەی ئاڵۆزییان تێدایە، ڕەوشەكە گۆڕانكاری بەسەردا بێنن".

ڕاوێژكارەكەی دەستەی ناوچە كوردستانییەكان دەشڵێت: "بەپێی بڕیاری ژمارە حەوتی سەرۆكایەتی ئەنجوومەن، لیژنەكەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەست بە دانووستان لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵ دەكات بۆ چارەسەركردنی پرسی ئەو ناوچانە و ئاساییكردنەوەی رەوشی ئاڵۆزیان، لە رۆژی ٢٢/٧ بڕیارێكی دیكە دەركراوە و تێیدا ھاتووە، كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەڵگە و دۆكیومێنت لەبارەی ڕەوشی ناوچە كوردستانییەكانەوە كۆدەكاتەوە بۆ ئەوەی كاری پێویستی لەسەر بكرێت".

عەدالەت عومەر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "مەبەست لە پێكھێنانی لیژنەكەی حكوومەت، بۆ چەند ئامانجێكە و ئومێد ھەیە ئەو ئامانجانە بەدی بێن لە ئەنجامی ھەوڵەكان، ئەویش گەڕانەوەی ئاوارەكانی دوای رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر و قەرەبووكردنەوەیانە، ھەروەھا ئیدارەدانی ئەو ناوچانەیە بە بێ ئاڵۆزی و بە شێوەیەكی ئاسایی".

Paylas: