TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا چۆنیەتی کەش و هەوا ڕادەگەێنێت

سارا
Yazar
📅 02 Ocak 2022 20:40
پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیندراوێکدا چۆنیەتی کەش و هەوا ڕادەگەێنێت
بەپێی ڕاگەێدراوێکی کەشناسی هەرێمی کوردستان ، ئەمرۆ ئاسمانی زۆربەی پارێزگا و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
ئەمرۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزە زانی هەرێم پێشبینیی کەش وهەوای بڵاوکردەوە و ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام سبەینێ دووشەممە ٣ کانونی دووەمی ٢٠٢٢ ئاسمان هەور و باران دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیدا باران و بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
بەپێی پێشبینی کەشناسی، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە سلێمانی ١٠ پلەی سیلیزی و نزمترین پلەی گەرمیش ١ پلەی سیلیزی دەبێت.
کەشناسی ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، خێرایی با لە ئەمڕۆدا  ٥-١٠ کیلۆمەترە و بۆ سبەی ٥-١٥ کیلۆمەتر دەبێت، و مەودای بینینیش ٩-١٠کم دەبێت.
Paylas: