باڵێوزی كەنەدا لە عێراق: پشتیوانی ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە دەبین
پەیامی کورد … باڵێوزی كەنەدا لە عێراق: پشتیوانی ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە دەبین
باڵیۆزی گشتی كەنەدا لە عێراق و كونسڵی گشتی كەنەدا لە هەرێم بە سەردانێك گەشتنە هەڵەبجە و ئاماژەیان بەوەكرد هەڵەبجە و مێژووەكەی بەلای كەنەداوە گرنگن و دەمانەوێت لە داهاتوودا لە هەڵەبجە هاوكار و پشتیوانی پارێزگاكە بین لە ئاوەدانكردنەوە و ئەنجامدانی پڕۆژە لە شارەكە دا.
ئۆرلیك شانون باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق لە پرێس كونفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "جێگەی شانازیە ئەمڕۆ لە هەڵەبجەم، هەڵەبجە شوێنیكی گرنگە بەلای كەنەداوە و كیمیاباران كردنی هەڵەبجە و گیان لەدەستدانی خەڵكی مەدەنی مێژووەكەی وامان لێ دەكات داهاتووی هەڵەبجە بۆ ئێمەگرنگ بێت، باڵیۆزخانەكەمان لە كوردستان نوسینگەیەكی هەیە و بەردەوام لە هەڵەبجە بە دواداچوونی كردەوە "
سە بارەت هێرشەكانی توركیا و گرژی و ئاڵوزییەكانی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان، ئۆرلیك شانون ڕایگەیاند "ئێمە لەگەڵ سەروەری دەسەڵاتی عێراقداین و دژی هەر هەوڵێك دەوەستینەوە بۆ كەم كردنەوەی سەروەریەكانی عێراق".
ئازاد تۆفیپق پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاندا "باڵیۆزی كەندا جەختی لەوە كردوەتەوە، پەیوەندیەكانیان لەگەڵ هەڵەبجە و ئیدارەكەی توندو تۆڵ دەكەن و لە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا لە ساڵی 2022 بە شێوەكی ڕەسمی بەشداری دەكەن و لە داهاتووشدا لە چەند بوارێكدا لە هەڵەبجە خزمەت دەكەن".
لە كۆبوونەوەكەی باڵیۆز و قونسڵی كەنەدا لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەك پێشنیازی پڕۆژە و چۆنیەتی هاوكاری كردنی كەنەدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە خراونەتە بەردەم وەفدەكەی كەنەدا و بڕیارە لە داهاتوودا وەڵامی ئیدارەی هەڵەبجە بەدەنەوە .