کۆڵبەر بە بڕوانامەی دکتۆرا و پسپۆڕییەوە وەردەگرین !!!
پەیامی کورد ... کۆڵبەری بە بڕوانامەی دکتۆرا و پسۆڕی باڵا
بە گوێرەی هەواڵی ناوخۆی خودی ئێران لە ئاژانسی هەواڵی فارس نوێنەری پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند لاوانی کورد بە بڕوانامەی بەرزەوە کاری کۆڵبەری دەکەن .
ئەحسەن عەلەوی ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی کۆمیسیۆنی ئاوەدانی پەرلەمانی ئێران لە ووتووێژی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ناوخۆیی ئێران فارس کە سەر بە سوپای پاسدارانە ڕایگەیاند : کۆڵبەرانی کورد بە بڕوانامەی دکتۆرا و پسپۆڕی تایبەتەوە لەگەڵ دەیان هەزار کۆڵبەری کوردی دیکەن کە لەبەر جیاوازی نەتەوایەتی و گرینگی نەدان و بێ بایەخی کەسانی پسپۆڕ و شارەزا دەبێ لەگەڵ نەهامەتییەکانی ژیاندا بۆ بژێی ژیان ڕوو لە کاری کۆڵبەر دەکەن کە ئاماری ئەم حاڵەتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبوونەو کەسی بە هانای ئەم توێژەوە ناڕوات تەنانەت دەدرێنە بەر گۆڵڵە و یان دەکوژرێن یا خود بە جەستەیەکی ناتەواوە ژیانیان بەردەوامی پێدەدەن