Kurdistan
٣ کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین بوونە قووربانی
لە سنووری مەریوان سێ کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە " ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ " ، لە سنووری گوندی دەرەوەرانی مەریوان سێ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بوونە قوربانی کە دوو کەسیان گیانیان لە دەست داوە.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی کە گیانیان لە دەست داوە ”عەلی نادری“ خەڵکی گوندی ”گەوەن توو“ سەر بە شاری دیواندەرە و ”عەبدوڵڵا محەمەدزادە“ خەڵکی گوندی ”تینال“ سەر بە شاری مەریوان ڕاگەیندراوە.
هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی سنە بە ناوی“حەمید باینچۆ“ خەڵکی گوندی باینجۆ لەو ڕووداوەدا لاقێکی لە دەست داوە.
سوپای پاسداران ئێران بە مەبستی ڕێگری کردن لە هاتووچۆی هێزە کوردستانییەکان ئەمساڵ بە شێوەیەکی بەرفراوان سنوورەکانی کوردستانیان مین ڕێژ کردووە کە کوژران و بریندار بوونی دەیان کۆڵبەری لێکەوتووەتەوە.