Kurdistan
کۆڵبەرێکی بانەیی بە تەقەی چەکدارانی ئێران بە سەختی بریندار کرا
پەیامی کورد ... کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بە پێی ڕاپۆرتێک شەوی سێشەممە " ٥ی فێبریوەری ٢٠١٩" ، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە سنووری نەنۆڕی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بانەییە ” ئارمان فەلاحی “ خەڵکی گوندی ”بێڵوو“ ڕاگەیاندووە.