TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەندکراوێکی دیکەی سیاسی کورد لە ئۆرمیە لە سێدارەدرا

سارا
Yazar
📅 10 Eylül 2018 15:45

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەزگای دادوەری ئێران لە گرتووخانەی شاری "میاندواو"ی سەر بە پارێزگای ئورمیە، کەمال ئەحمەدنەژاد، بەندکراوی سیاسی کوردی دوای چوار ساڵ بەندکران، لەسێدارە دا.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە " ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ " ، دەزگای دادوەری ئێران کەماڵ ئەحمەدنەژاد، بەندکراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەی شاری میاندواو بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە حزبی دیموکراتی کوردستان" لەسێدارە داوە.

بەپێی ئەو زانیارییە ، جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە سیاسییەی کورد بەبێ ئاگاداری بنەماڵە و کەسوکارەکەی بووە.

کەماڵ ئەحمەدنەژاد، خەڵکی گوندی "گامێشگۆلی"ی میاندواو بووە کە پاییزی ساڵی ٢٠١٤ هاوڕێ لەگەڵ پێنج کەسی دیکە بەناوەکانی "میلاد عەبدی، سەعید سیاهی، سەلێمان کری، مستەفا تاهیرزادە و هەڵمت عەبدوڵاهی" بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران بەناوی "هاشم زەینەلی" دەستگیر کراون.

هاوینی ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارە بۆ کەماڵ ئەحمەدنەژاد بڕایەوە و پێنج کەسەکەی دیکەش هەرکام بە 15 ساڵ بەندکران حوکم دراون.

 

Paylas: