Kurdistan
کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا
پەیامی کورد … کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢١، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری زێوکە و ماشکانی پیرانشار کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “”موسا زیباپوور” خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراوە.
ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.