Kurdistan
٣ کۆڵبەر بوونە قوربانی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، دوێنێ سێشەممە " ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارە کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە ”عوسمان سەعیدی“ ڕاگەیندراوە.
هاوکات لە هەمان ڕۆژدا دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار ، بە ناوەکانی ”موسلێح کەسرەوی“ کوڕی سەید موراد و ”جابر برشان“ خەڵکی گوندی نەمنجێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.