TR KU SO
FB X
Kurdistan

بڕیاری دەستگیرکردنی د.نەجمەدین کەریم دەدرێت

📅 07 Haziran 2018 15:14

لە دوای بڕیاری دەستگیرکردنی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت، بڕیاری دەستگیرکردنی پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکوک-یش درا. 

 

لە بڕیارێکدا، کە بەرواری 23-5-2018ی لەسەرە، دادگای کەرکوک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ نەجمەدین کەریم، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک دەرکردووە. بڕیارەکەی دادگای کەرکوک بەهۆی پڕۆژەی ھەڵۆی کەرکوک -ـە و تۆمەتی ساختەبوونی پڕۆژەکەی خستووەتە ئەستۆی نەجمەدین کەریم.

هەروەها لە بڕیارەکەی دادگای کەرکوک، کە دادوەر سەباح محەممەد، بڕیاری دەستگیرکردنەکەی واژوو کردووە هاتووە: دەست بەسەر موڵک و ماڵیشیدا بگیرێت.

دادوەر سەباح محەمەد، هەمان ئەو دادوەرەیە، کە هەفتەی رابردوو بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەرکرد.

Paylas: