Kurdistan
بڕیارێک کە هیوادارین بۆ پارێزگاری لە ژینگە لە هەموو کوردستان جێبەجێ بکرێت
پەیامی کورد ... قایمقامیەتی خانەقین ڕایدەگەینێت، سزایەكی دارایی بە بڕی 500 هەزار دینار دەسەپێنێت بەسەر ئەو دووكاندارانەی لە بازاڕەكاندا زبڵ و خاشاک فڕێدەدەن.
یوسف ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خانەقین، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، قایمقامیەت بڕیاریداوە، بڕی 500 هەزار دینار وەك غەرامە بەسەر ئەو خاوەن دوكانانەدا بسەپێنێت كە زبڵ و خاشاک لەبەردەم دوكانەكانیاندا فڕێدەدەن لە بازاڕەكان".
ڕوونیشیكردەوە، "ئەوە یەكەم بڕیاری لەو جۆرەیە لە خانەقین، ئەوەش بۆ هێنانەدی دوو ئامانجە، یەكەم پاراستنی ژینگە و دووەم هاندانی خاوەن دوكانەكان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی شارەوانی لە بارەی فڕێدانی پیسییەكان لە شوێنی دیاریكراوی خۆیان".