بڕیارە هەردوو حێزبی پارتی و یەکیتی لەم شوێنە کۆببنەوە
پەیامی کورد ... بڕیارە هەردوو حێزبی پارتی و یەکیتی لەم شوێنە کۆببنەوە
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەی ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكیتی نیشتیمانی كوردستان لە دوكان كۆببنەوە.
سەرچاوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند : بڕیارە سبەی سێشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، لە دووكان لە پارێزگای سلێمانی، ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكیتی نیشتیمانی كوردستان كۆببنەوە.
سەرچاوەكە ووتیشی: "دەستپێكردنی ئەو كۆبوونەوانە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەردوولایە و لە یەكەم كۆبوونەوەشدا گوێ لە پێشنیازی یەكتری دەگرین و دواتریش كۆبوونەوەی دیكە دەكرێت، بۆ ئەوەی قسە لەسەر كێشەكان بكرێت بە مەبەستی چارەسەركردنیان".
لە ماوەی ڕابردوودا، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەگەڵ ھاوسەرۆكی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان پاڤێڵ تاڵەبانی كۆبوونەوە، ئەمەش وەكو سەرەتایەك بوو، بۆ ئەوەی ھەردوولا كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێك ھاتووە لە، ھۆشیار زێباری، مەحموود محەمەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی و، عەلی حسێن ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان.