TR KU SO
FB X
Kurdistan

بڕیارە ١٨٠ هەزار ڤاکسینی دیگە بگاتە هەرێمی کوردستان

Navas Jan
Admin
📅 09 Mart 2021 18:19

پەیامی کورد … بڕیارە ١٨٠ هەزار ڤاکسینی دیگە بگاتە هەرێمی کوردستان

 

دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد: بڕیارە هەفتەی داهاتو وەجبەی دوەمی ڤاكسین ، كە زیاتر لە ١٨٠ هەزار ڤاكسینە بگاتە هەرێمی كوردستان.

 

سامان بەرزنجی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتوە: دوای ئەوەی وەجبەی یەكەمی ڤاكسین گەیشتە هەرێمی كوردستان و دەست بە دابەشكردنی كرا و بەكار هێنرا، بڕیارە هەفتەی داهاتو حكومەتی عێراق پشكی هەرێم لە وەجبەی دوەمی ڤاكسین رەوانە بكات.

 

رونیشیكردوەتەوە: بڕی ڤاكسینەكە لە ١٨٠  هەزار زیاترە، هەركاتێك گەیشت بەپێی رێنماییەكان دەست بە دابەشكردن و بەكارهێنانی دەكرێت.

 

لەماوەی رابر دودا یەكەم وەجبەی ڤاكسینی "سینۆفارم"ی چینی گەیشتە عێراق و پشكی هەرێمیش نێردراو و دەستبەدابەشكردنی كرا و سەرەتا بۆ كارمەندانی تەندروستی بەكارهێنرا.

Paylas: