Kurdistan
١٠ کۆڵبەر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بە سەختی بریندار بوون
پەیامی کورد ... ١٠ کۆڵبەر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بە سەختی بریندار بوون
کاتژمێر ٢ی شەوی دووشەممە ١١ی مەی ٢٠٢٠ ، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لە جۆری پراید لە جاددەی هەورامان، ١٠ کۆڵبەر بریندار بوون.
بەهۆی ئەو ڕووداوە، ئەو ١٠ کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان کراون.
ئەو کۆڵبەرانە بەهۆی هەژاری و دەستکورتی و بە ناچاری بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی خۆیان ڕوو لە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دەکەن.