"بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت"
بەوتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم، بڕیارە سبەینێ سێشەممە، كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە بكرێت و سیستمێكی نوێ بۆ پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی ناوخۆ دیاری بكرێت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیشدا، سەعید مەسیفی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش لەپەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەکردووە، کە تائێستا بۆ دیاریكردنی ڕێژەیەك لەپاشەكەوتی موچەخۆران، وەزارەتی ناوخۆو دارایی نەگەیشتوون بەهیچ ڕێكەوتنێك، چونكە ئەو پارەیەی بۆیان تەرخانكراوە وەك پێویست بەشیان ناكات.
لیوا عەبدولقادر عەزیز، جێگری بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاندرایگەیاندووە، "بڕیارە سبەینێ (١٠)ی نیسان، كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە بكرێت و سیستمێكی نوێ بۆ پاشەكەوتی موچەی هێزەكانی ناوخۆ دیاری بكرێت".
ئاشكراشیكرد، کە دوای ئەوەی سبەینێ بڕیارەكە دەردەچێت، بەدوو ڕۆژ لیستەكە ئامادە دەكەن و بەپێی بڕیارەكەش، حكومەت دەبێت لەماوەی (١٠) ڕۆژی داهاتوودا مووچەی هێزەکانی ناوخۆ دابەش بکات.