Kurdistan
کۆڵبەریک لە سنوورەکانی کرماشان بریندار کرا
پەیامی کورد... کۆڵبەریک لە سنوورەکانی کرماشان بریندار کرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ئیرەج مەهدەوی شەوی سێشەممە ٤ین تەمووزی ٢٠٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، ئیرەج مەهدەوی خەڵکی گوندی کڵاشی لۆلم سەر بە شاری جوانڕۆیە و پشت و شانی پێکراوە.
جێگای باسە کە ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١٤٨ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.