Kurdistan
کۆڵبەرێکی مەریوانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ئێران کوژرا
کۆڵبەریکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ئێوارەی دوێنێ ڕۆژی یەکشەممە " ١١ی نۆڤەمبری ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ” ئاسنوێ “ی مەریوان دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ”غالب کویک “ دانیشتووی گوندی ”دزەوەن“ ڕاگەێندراوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار غالب خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان.