TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێکی گەنج بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانی لە دەستدا

سارا
Yazar
📅 12 Aralık 2018 21:26

پەیامی کورد ...  کۆڵبەرێکی گەنج خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، دوێنێ شەوی سێشەممە " ١١ی دێسامبری ٢٠١٨ "، کۆڵبەرێکی گەنج خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی ئالانە بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانی لە دەست دا.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە گەنجە ”زانیار عەزیززادە“ کوڕی سلێمان و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیندراوە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کراوە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

 بە گوێرەی ئامار و داتاکان تاکوو ئێستا ٦ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پیرانشار و ئورمیە بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانیان لە دەست داوە.

Paylas: