TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێکی گەنج لە سنووری بانە بریندار کرا

Navas Jan
Admin
📅 17 Mayıs 2022 16:51

پەیامی کورد... کۆڵبەرێکی گەنج لە سنووری بانە بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی جەماڵ ساڵحی تەمەن ٣٦ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «بڕوێشکانێ» بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، جەماڵ ساڵحی بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێ کراوە. ناوبراو لاقی بە سەختی پێکراوە و بە هۆی قورسی برینەکانییەوە بۆ بنکە دەرمانییەکانی سنە گوازراوەتەوە.

جەماڵ ساڵحی خێزاندار و خەڵکی گوندی «شەشە» ی بانەیە.

Paylas: