بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ کۆ ببێتەوە
پەیامی کورد ... بڕیاره ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبیێتهوهو ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دانووستانه‌كانی هه‌رێم و به‌غدایه له‌سه‌ر پرسی بوودجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراق.
به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، تاوتوێی ره‌وشی دانووستان‌و گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌كرێت، ده‌رباره‌ی پابهندییو ماف‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٠ له‌قۆناغی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵییه‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره (٩)ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات تایبه‌ت بهرێكخستنو یه‌كخستنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌كان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و پێداچوونه‌وه‌ی ته‌رخانكراوی خه‌رجییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستی‌و ئهولهوییاتهكان.
هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به‌تۆماركردنی نوێ بۆ كه‌مئه‌ندامانی شایسته ده‌كرێت كه مه‌رج و پێداویستییه‌كانی سوودوه‌رگرتنیان لهتهرخانكراوی هاوكاری داراییان تێدایه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه تۆماری نوێ راگیراوه.