بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕادەگەێنین
پەیامی کورد ... بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕادەگەێنین
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا ئاڵوگۆڕ بەو هێزانە نەكرێت كە ئێستا لە ئەركدان و دوای كۆتاییهاتنی دۆخەكە بە مۆڵەت بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە.
لە بەیانی ژمارە 22ی ئەمڕۆیدا، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دوای راوێژكردن لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسانی دەزگای ئاسایش و یەكەكانی حەفتا و هەشتا و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن بڕیارماندا:
یەكەم: ئەو هێزانەی ئێستا لە ئەركدان لەگەڵ ئەو هێزانەی لە پشوودان هیچ ئاڵوگۆڕی بە هێزەكانیان ناكرێت، كە پێكهاتوون لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرگری و فریاكەوتن، هێزەكانی زێرەڤانی، ئاسایش، پێشمەرگە و یەكەكانی حەفتا و هەشتا، لە ئەركدا دەمێننەوە تا بە فەرمی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار دەكرێنەوە.
دووەم: دوای تێپەڕبوونی ئەم بارودۆخە ئەو ماوەیەی كە هێزەكانی ئاماژەپێكراوی سەرەوە لە ئەركدا بوون بە مۆڵەت بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە.
سێیەم: ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت.