TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێکی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

سارا
Yazar
📅 20 Temmuz 2018 21:18

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتێک ، شەوی ڕابردوو پێنج شەممە  " ١٩ی ژوئیەی ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی جێگیری لە پایگای قورخ ی لەرمیشەی گوندی وەکیل سەر بە شاری چالدێرانی پارێزگای ئورمیە، پۆلێک لە کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بە دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

بە پێی هەواڵەکان لە شاری چالدێران ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی ”حەکیم حەیدەرانلوو“ ڕاگەیاندووە کە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامارەکان ، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە تەنیا لە سنووری پارێزگای ئورمیە ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون.

Paylas: