TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەستدا

سارا
Yazar
📅 13 Ağustos 2020 19:36

پەیامی کورد     ...    کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەستدا

بە داخەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ بەرامبەر  ٢٣ی گەلاوێژ، کۆڵبەریکی کورد بە ناوی "هادی خدری" کوڕی "عەلی"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "کەریم‌ ئاوا"ی بانە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.

هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵـە"ـی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

جێگای ئاماژەدانە هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکەی قاچاخ تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

تەرمی "هادی خدری" لە شوێنی لەدایکبوونی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەزا پوور ئیسماعیل" خەڵکی گوندی "خزرلوو"ی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.

Paylas: