TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرپرسێکی داعش لە مەخموور دەستبەسەر کرا

Navas Jan
Admin
📅 23 Eylül 2020 13:06

پەیامی کورد ... بەرپرسێکی داعش لە مەخموور دەستبەسەر کرا

 

 بەرپرسی شانە نووستووەکانی قەزای مەخمووری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستبەسەر کرا.. 

 

ئاژانسی هەواڵگریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و گەڕان بەدوای پاشماوەکانی داعشدا، هێزێکی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی ١٤ و هەواڵگری و فەوجی دووی لیوای ٥١ پیادە یەکێک لە ترسناکترین تیرۆریستەکانیان لە ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور دەستبەسەر کردووە.

 

بەپێی ڕاگەیاندنی ئاژانسی هەواڵگریی سەربازی، ئەو کەسە بەرپرس بووە لە شانەی نووستووەکانی قەزای مەخموور، کوڕێکی لە شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراوە و برایەکیشی بەهۆی تاوانی تیرۆریستییەوە سزای ٢٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپنێنراوە.

Paylas: