بەرپرسی جمۆجۆلەکانی عەبادی لە سامەرا کۆژرا
عه‌میدێكی سه‌ر به هێزه تایبه‌تییه‌كانی عێراق كه به‌رپرس بووه له جموجۆڵه‌كانی حه‌یده‌رعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ،له لایه‌ن گرووپی سه‌ریا سه‌لامه‌وه له سامه‌را كوژرا.
به‌رپرسێكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له سامه‌را رایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل، ئامر لیوای فیرقه‌ی 57ی هێزه تایبه‌تییه‌كانی عێراق له شاری به‌غداوه به‌ره‌و نه‌ینه‌وا بۆ ئه‌و سه‌ردانه چاوه‌روانكراوه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌رێكه‌وتووه .
به‌رپرسه‌كه گوتیشی: كاتێك كاروانه‌كانی عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل ده‌گاته یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی شاری سامه‌را، له گه‌ڵ به‌رپرسێكی گرووپی میلیشیای سه‌رایا سه‌لامی سه‌ربه موقته‌دا سه‌در ده‌بێته ده‌مه‌قاڵیان و له ئه‌نجامدا شه‌ڕه ته‌قه دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆی كوژرانی عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل و دوو له پاسه‌وانه‌كانی.
دوای رووداوه‌كه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای كردووه به په‌له لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت .