بەرپرسێكی ئەمنی پەكەكە كوژراوەو چوار چەكداری تریشیان برینداربوون
پەیامی کورد... بەرپرسێكی ئەمنی پەكەكە كوژراوەو چوار چەكداری تریشیان برینداربوون
دژەتیرۆری کوردستان رایدەگەیەنێت دوێنێ بەرپرسێكی ئەمنی پەكەكە كوژراوەو چوار چەكداری تریشیان برینداربوون.
لەمبارەیەوە پەیجی فەرمی دژە تیرۆری كوردستان (پارتی) بڵاوی كردەوە:لە دوو هێرشی جیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکە بەرپرسێکی ئەمنیی پەکەکە و چەکدارێک کوژران و چوار چەکداری دیکەش بریندار بوون
بە پێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، دوێنێ چوارشەممە کاتژمێر 13:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەتی پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 15:30ی دوێنێ چوارشەممە، لە هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە نزیک گوندی قەڵاتی ناحیەی خەلەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چەکدارێکی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.