Kurdistan
کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا. لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ٢٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت کوژراو و بریندار کراون.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، شەوی یەکشەممە " ١٦ی سێپتامبری ٢٠١٨ " ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”ڕەحیم باپیری“ لەناوچەی دۆڵەبی ئەو شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕیژی گوللە و بە سەختی بریندار بوو.
ڕەحیم باپیری خێزاندار و باوکی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ و دانیشتووی گوندی سیسێری سەردەشت بووە.
ناوبراو ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەکانی سەردەشت لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.