Kurdistan
بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.
بەهار مەحمود ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، بەڵام تا ئێستا بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە دانەنراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێدەچێت كۆبوونەوەكە تایبەت بێت بە ڕاگەیاندنی كردنەوەی خولی گرێدانی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان بێت.