بەرهەم ساڵح لە سلێمانی پێشوازی لە کۆسرەت ڕەسووڵ دەکات
پەیامی کورد ... بەرهەم ساڵح لە سلێمانی پێشوازی لە کۆسرەت ڕەسووڵ دەکات
بەرهەم ساڵح له شاری سلێمانی پێشوازی له كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا گۆرانكارییه سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه‌كانی كوردستان، عیراق و ناوچه‌كه و بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێم و چه‌ند پرسێكی تر گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كراوه.
له ڕاگه‌ێندراوێكی دوای کۆبوونەوەکەدا هاتووه، "د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ ٢٨-٧-٢٠٢٠، له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، له دیداره‌كه‌دا دوا گۆرانكارییه سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی گرینگ گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی له‌باره‌وه‌كرا.
به‌پێی ڕاگه‌ێنددراوه‌كه، ھه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له پێویستی ھه‌ماھه‌نگی له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراق له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی ئێستا، به ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی سیاسی و ھێنانه‌دی داوا ره‌واكانی خه‌ڵك له ژیانێكی ئارام و خۆشگوزه‌رانی شایسته.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سه‌باره‌ت به بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێمی كوردستان، بەرهەم ساڵحر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ھاوڕابوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه له نێوان ھه‌ردوولا حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی و گه‌یشتن به‌رێگاچاره‌ی كۆتایی، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆران و بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان بێ جیاوازی.
له كۆتایشدا هاتووه، له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له پرسه سیاسییه‌كانی ئه‌م دواییه كرا و دووپاتكرایه‌وه له‌گرنگی ھاندانی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ و گفتوگۆی جیددی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاوی ھاوبه‌ش بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه چه‌ق به‌ستووه‌ی ئێستا و ئه‌نجامدانی چاكسازییه گرنگه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.