TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەركەوتوویەكی دیكەی چەكی كیمیایی گیانی لەدەستدا

نەهرۆ
Editor
📅 11 Mart 2018 18:10

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، بەركەوتوویەكی دیكەی چەكی كیمیایی گیانی لەدەستداوە.
لوقمان عەبدولقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، کە دوێنێ شەممە (لەیلا حەبیبوڵا) بەركەوتوویەكی دیكەی چەكی كیمیایی  بوو،  بەهۆی كاریگەی ئەو چەكەی كە ساڵی  (١٩٨٨) لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە لەهەڵەبجە درا گیانی لەدەستدا.
ئاشکراشیکرد، کە لە ساڵی (٢٠٠٣)وە تائێستا (١٠٤) بەركەوتووی چەكی كیمیایی گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: