TR KU SO
FB X
Kurdistan

بارزانی: لە دووەم ساڵڕۆژی ریفراندۆم، سڵاو لە هەموو ئەوانەی خۆیان نەچەماند

PeyamaKurd
Editor
📅 25 Eylül 2019 17:11

پەیامی کورد    - سەرۆک بارزانی لە دووەم ساڵڕۆژی ریفراندۆمی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی، رایگەیاند: لەم رۆژە تایبەتەدا بە بەرزی و بەڕێزەوە سڵاو لەوانە دەکەم، کە هەرگیز خۆیان نەچەماند.

سه‌رۆك بارزانی، له‌ تویتێكدا، ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلوولی 2019، وێڕای ئه‌وه‌ی رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌ رۆژێكی تایبه‌ت وه‌سف ده‌كات، رێز و سڵاویش بۆ ئه‌وانه‌ ده‌نێرێت، كه‌ هه‌رگیز نه‌چه‌مانه‌وه‌.

رۆژی 25ی ئه‌یلوولی 2017، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا و تێیدا نزیكه‌ی 93%ی به‌شداربووان به‌ به‌ڵێ ده‌نگی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دا. 

Paylas: