بارزانی: من هیچ خاك و سه‌رمایه‌م نییه، من خه‌ڵكه‌كه‌م خۆش ده‌وێت
چاوپێکەوتنی نووسەر و رۆژنامەوانی ئێرانی "مەنسور تاراجی" لە 19ی تیری 1353 بەرامبەر بە 10ی 07ی 1974 لە ژمارە 144535ی رۆژنامەی ئیتلاعاتی سەر بە ئێران بڵاو کرایەوە کە بەم شێوەیە نووسرا بوو:
چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانیدا
"نه‌وتی نەفرەتی ناهێڵێت وڵاته گه‌وره‌كان بایه‌خ به خه‌باتی ئێمه بدەن"
(شه‌ڕه‌كه‌مان شه‌ڕێكه له‌پێناو ئازادی، دژ به ده‌ره‌به‌گایه‌تی و دژ به‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی، به‌سه‌ر كورده‌كانی عێراقدا سه‌پاوه، ئه‌و عێراقییانه‌ی كه چاویان له ئازادییه و له دابه‌شكردنی سامانی نه‌وته نیشتیمانییهكهیه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی).
ئه‌مه بوو وه‌ڵامی جەنەڕاڵ مسته‌فا بارزانی، بۆ پرسیاری یه‌كه‌مم، سه‌باره‌ت به ئامانجی كورده‌كان له جه‌نگه دوورودرێژهكهیان دژ به حكوومه‌تی به‌غدا و دیدی جەنەڕاڵ بارزانی، ئه‌و پیاوه‌ی حكوومه‌تی عێراق پێنج ملیۆن دینار خه‌ڵاتی دانا بۆ سه‌ری، (به زیندوویی یان به‌مردوویی)!
بارزانی، ئه‌وه‌ی تا ئێستا، دوو جار دووچاری هه‌وڵی كوشتن بووه و 11 كه‌س له نێردراوی تایبه‌تیی حكوومه‌تی عێراق به‌م هۆیه‌وه كوژران.
دیتنی ئه‌م سه‌ركرده‌یه، خه‌ونێكی گه‌وره‌ی رۆژنامه‌نووسێكی خاوه‌ن پیشه‌یه، نه‌مازه ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووسی ئێرانی بێت.
به فارسییه‌كی روون، ئه‌ده‌بیاتی فارسیی كۆنت به‌بیر دێنێته‌وه، جەنەڕاڵ بارزانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم.
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، هه‌ستم كرد كه یه‌كێك له ئامانجه گه‌وره‌كانم، ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه خه‌ونی پێوه ده‌بینم، به‌دی هات.
جەنەڕاڵ بارزانی، ته‌مه‌نی حه‌فتا و یه‌ك ساڵه و تا ئێستاش ته‌ندورستیی زۆر باشه، هه‌ر ئه‌ویشه به‌پێش پێشمه‌رگه‌كانی ده‌كه‌وێت، له شه‌ڕه گرنگه‌كاندا.
جەنەڕاڵ بارزانی، ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه خه‌بات ده‌كات و تێ دهكوشێت، به مه‌به‌ستی رزگاركردنی كورده‌كانی عێراق له چه‌وسانه‌وه.
(12) ساڵ له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ژیا و جگه له زمانی كوردی، رووسی و عه‌ره‌بییش زۆر باش ده‌زانێ.
له‌سێداره‌دان
هێشتا له‌دایك نه‌بووبوو، كاتێ كه باوكی چاوه‌كانی لێک نا و مامی (شێخ عه‌بدولسه‌لام)، منداڵه‌كانی براکەی گرتە خۆی.
به‌ڵام، دوای ماوه‌یه‌كی كورت، شێخ عه‌بدولسلام، ئاڵای شه‌ڕی دژ به‌و نادادوهرییهی، كه كورده‌كانی باكووری عێراق به‌ره‌نگاری بوونەوە، هه‌ڵگرت.
كه‌چی عوسمانییه‌كان، گرتیان و له شاری مووسڵ له‌سێداره‌یان دا، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گورز بوو به‌و بارزانییانه‌ی كه له عێراق ده‌ژیان، كه‌وت.
دوای له‌سێداره‌دانی عه‌بدولسه‌لام بارزانی، برا گه‌وره‌ی مسته‌فا بارزانی، شێخ ئه‌حمه‌د، رووبەڕووی خزمه‌تكردنی برا و گشت خێزانه‌كه‌ی بووەوە.
چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ بارزانیدا له خاڵێك له خاڵه‌كانی چیای (هه‌ڵگورد) بوو، ئه‌وه‌ی به‌فر له لووتكه‌كانی ناتوێتەوە.
رۆژانێکی دوورودرێژ چاوه‌ڕوانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه بووم.
رێبهرهكهم (سامی محه‌مه‌د) ئه‌م رسته‌یه‌ی چه‌ند جار بۆم دووباره كرده‌وه:
(ده‌بێ سه‌بر و ته‌حه‌مولت هه‌بێت، وه‌كوو بارزانی).
پاشان پێدا ده‌چێ و ده‌ڵێ:
- جەنەڕاڵ، دوو جار له یه‌ك شوێن ناخه‌وێت، چونكه سیخوڕی دوژمنه‌كان چاودێریی ده‌كه‌ن، ئێستاش ده‌بێ سه‌ردانی گشت لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی شه‌ڕ بكات.
بارزانی له‌سه‌ر ئه‌و زوڵم و سه‌ركێشییه‌ی حاكمه‌كانی به‌غدا دژی كورد، ماوه‌ی (14) ساڵه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، راهاتووه.
چه‌ندین ساڵی له به‌ندیخانه و دوورخراوەیی به‌سه‌ر بردووه. بارزانی 8 كوڕ و 4 كچی هه‌یه، كاتێ سه‌باره‌ت به بنهماڵهكەیم لێ پرسی، گوتی:
- (.....) ئیدریس و مه‌سعود و لوقمان و ئه‌وانی تر، خۆیان گه‌یانده شۆڕش.
سه‌ركرده‌ی رابەر
به شه‌وان، تاریكی له باكووری عێراق حوكم ده‌كات، به‌ڵام به‌زمی گه‌وره‌ترین جووڵانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، له‌و تاریكییه‌دا ده‌سووڕێته‌وه. له شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كاندا و ته‌نیا بۆ (یه‌ده‌گ) ناهێڵن زلووكه شخارتهیێكیشت پێ بێت.
كاتێ كه به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن (نه‌قشه‌به‌ندی) گه‌یشته بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی و به منی گوت (بارزانی چاوه‌ڕێته) نازانم چۆن خۆم فڕێ دایە ناو ئۆتۆمبێله جێپەكهوە، ئه‌وه‌ی رێگایه‌كی شاخاوی و به پێچوپه‌نای ده‌بڕی.
چه‌ند خوله‌كێكی درێژ و به دڵه‌ڕاوكێ به‌سه‌ر من و جه‌عفه‌ر دانیالی تێپه‌ڕی، له‌و كاته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه رێگای خۆی له‌ناو تاریكی‌دا ده‌بڕی. گڵۆپه بچووكه‌كانیش كوژابوونه‌وه.
له‌كۆتاییدا، گه‌یشتینه بارەگای بارزانی، ئه‌و بارەگایه كه نازانم له كوێ بوو!
چوار پێشمه‌رگه ده‌وری ئۆتۆمبێله جێپهكهیان دا، دوای ئه‌وه‌ی (نه‌قشه‌به‌ندی) چه‌ند وشه‌یه‌كی (نهێنی)ی دركاند، ده‌رباز بووین و چووینه ناو ژوورێكی بچووكی (3 به 4).
ژووره‌كه چه‌ند قه‌نه‌فه‌ی كۆنی تێدابوو، هه‌ندێك په‌رده‌شمان لێ دیار بوون.
له سه‌ره‌تادا، ده‌با چاوپێكه‌وتنه‌كه به‌رامبه‌ر رووناكیی مۆم ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌به‌ر سووربوونی (جەعفه‌ر دانیالی)ی وێنه‌گر و له‌به‌ر پێداویستییه‌كانی وێنه‌گرتن، چرایەكی (لۆكس) پێ كرا.
ژووره‌كه ئاوها قه‌پات بوو، به شێوه‌یه‌ك كه یه‌ك تیرێژە تیشك نه‌ده‌چووه ده‌ره‌وه.
دوای ده خولهك له چوونه ژووره‌وه‌مان، بارزانی به رووێکی خۆشەوە دەرکەوت، ئه‌و پیاوه سه‌برێكی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌وه‌ی په‌نجا ساڵه به سه‌بر و توانایه‌كی شایسته و به رێزگرتن، خه‌بات ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی كورده‌كانی عێراق.
هه‌رگیز به‌بێ (جەنەڕاڵ)!
بارزانی، به جلی پێشمه‌رگه و خه‌نجه‌ره‌كه‌ی، به پشتێندهوه و هه‌ردوو رێبهرەكانم (سامی محه‌مه‌د) و( نه‌قشه‌به‌ندی) تفه‌نگه‌كه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه، پاشان زانیم كه بارزانی تووڕه ده‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان ببینێت تفه‌نگی به ده‌سته‌وه نییه.
ئه‌و پیاوه‌ی بێ رکابەر سێ ملیۆن كه‌س، له كورده‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌بات، به‌نه‌رمی پێشوازیی لێ كردین، پیاوێكی خاکی رسته‌ی یه‌كه‌می ئه‌وه بوو:
-گله‌ییم هه‌یه له ئێوه، چونكه زۆر دره‌نگ سه‌ردانی ئێمه‌تان كرد!
پێم گوت:
- ماسی، هه‌رچه‌نده له‌ناو ئاودا بێت، هه‌ر كاتێ ده‌رتهێنا تازه‌یه.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان له‌ناو ژووره‌كه بوو، پێكه‌نی.
به‌ر له بارزانی، كوڕه‌كه‌ی (ئیدریس) و (حه‌بیب كه‌ریم)ی سكرتێری گشتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراقم بینی، له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌س له به‌رپرسه‌كانی شۆڕش و شه‌ڕكه‌ره‌كانی، ئامانجهكانیم له‌نزیكه‌وه زانی (گشت ئه‌م وردهواڵانهی چاوپێكه‌وتنه‌كه له ئاینده بڵاو ده‌كه‌مه‌وە)، هه‌ر بۆیه‌ش له چاوپێكهوتنهكهمدا له‌گه‌ڵ بارزانی، باسی شته ورده‌كان ناكه‌م، به‌ته‌نیا باسی كێشه گه‌وره‌كان ده‌كه‌م.
پ، هۆی چی بوو داوای ئۆتۆنۆمیتان كرد؟
بارزانی وه‌كوو جەنگاوەرێکی راستەقینەی نێو چیاکان، به‌بێ رتووش و راشکاوانە وه‌ڵامی دامه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی قوتییه تووتنه‌كه‌ی له به‌ركی ده‌رهێنا و هه‌ندێك تووتنی خسته ناو كاغه‌زه تهنكهكهیهوه، پاشان بای دا و خستیه ناو دارسەبیلە درێژه‌كه‌یه‌وه، به هێزەوە و به فارسییه‌كی ئاسان، گوتی:
- عه‌زیزه‌كه‌م، تۆ ده‌زانیت كه من لاو بووم، ئه‌و كاته‌ی ئاڵای خه‌باتم هه‌ڵگرت و دژی زوڵم و زۆرداری وه‌ستام، نه‌مده‌توانی ببم به شاهیدێك له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كورده‌كانیان به رێگر داده‌نا، كه‌چی هه‌ر خۆیان نه‌وت و (سه‌روه‌تی) ئاساییشهكهمانیان ده‌دزی و ئێمه‌یان به‌ره‌و زوڵم ده‌برد، بۆ ئه‌وه‌ی– هه‌ر خۆیان– له خۆشی‌دا بژین. بارودۆخه‌كه ته‌حه‌مول نه‌ده‌كرا.
جیهانی سۆشیالستی و كورده‌كانی عێراق
له بارزانیم پرسی، ئه‌ویش وەڵامه‌كانی به‌كورتی ده‌دامه‌وه:
پ: هیچ وڵاتێك هه‌یه له جیهانی سۆشیالستی یارمه‌تیی شۆڕشی ئێوه بدات؟
بارزانی: به‌ڵێ عه‌زیزه‌كه‌م، ئێمه هیچ نه‌بێت یارمه‌تیی مه‌عنه‌ویی رۆمانیا و یوگسلافیا وه‌رده‌گرین، ئه‌وانه‌ی باش ده‌زانن كه ئێمه چه‌ند زوڵم و ته‌عدامان لێ ده‌كرێت. من سوپاسی جەنەڕاڵ (تیتۆ) ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی (گرووپ)ی دژ به فاشیزمه‌كان، به‌شدار بوو. ئه‌و، زۆر باش ده‌زانێ پێشمه‌رگه‌كان له چ بارودۆخێكی سه‌خت و دژوار‌دا، ده‌جه‌نگن.
سه‌ركه‌وتن هی ئێمه‌یه
پ: تا چ راده‌یه‌ك ئێوه له سه‌ركه‌وتن دڵنیان؟
بارزانی: هیچ هێزێك له دنیادا نییه بتوانێت له‌گه‌ڵمان سه‌ر بكه‌وێت، هه‌ر ده‌نگێك له جەستەمان له‌به‌ر زوڵم و زۆرداریی رژێمی حاكم هاوار ده‌كات. هه‌ر حكوومه‌تێكی عێراقی دوژمنایه‌تیی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كردبێت رووخاوه و كه‌وتووه. دڵنیا به كه ئه‌م حكوومه‌ته‌ش دووچاری هه‌مان چاره‌نووس ده‌بێت و رووخانی زۆر نزیك بووه، چونكه كه‌س پێی ناكرێت بهرگەی زۆرداری له عێراق بگرێت. ئه‌وان ته‌نیا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێمه ناكه‌ن، گشت میلله‌تی عێراق ئه‌وه‌ی به‌دوای عه‌داله‌تدا ده‌گه‌ڕێت، له یه‌ك به‌ره‌ی دژ به‌واندا خۆی ریز كردووه.
ئێمه له هیچ شتێك ناترسین
پ: دوای چوار ساڵ، گه‌وره‌ترین به‌شی باكووری عێراق له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دایه، هۆی ئه‌م هه‌موو برسێیتییه چییه كه له گشت شوێنێك بڵاو بووەته‌وه؟
بارزانی: له رژێم بپرسه هۆیه‌كان چین، ئه‌وان ناهێڵن ناوچه‌كه ئاوه‌دان بكرێته‌وه، لێ ناگه‌ڕێن گیایهكهش به كه‌یفی خۆی شین بێت! پاره‌یه‌كی زۆر بۆ كڕینی چه‌ك خه‌رج ده‌كه‌ن و پاشانیش ئێمه ده‌كه‌نه ئامانجی ئه‌و چه‌كانه، هیچ پاره‌یه‌كمان بۆ ته‌رخان ناكه‌ن له بودجەی ده‌وڵه‌ت، لەوە ده‌ترسێن ئێمە به‌هێز بین.
پ: ئه‌ی ئه‌م چه‌كانه له كوێ په‌یدای ده‌كه‌ن و له چ شوێنێك یارمه‌تی وه‌رده‌گرن؟
بارزانی: سه‌یری چه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه بكه ده‌یانبینی، ته‌نیا كڵاشنكوف و برنۆ و دۆشكه و سمینۆفه، 13 ساڵه ده‌جه‌نگین، هه‌زاره‌ها پارچه‌ی ره‌شاشه و تفه‌نگ و شتی ترمان له دوژمن به‌ده‌ست هێناوه. له‌م دنیایه‌دا زۆر پیاوچاك و خێرخواز و كه‌سی به‌ویژدان هه‌نه ده‌توانن له‌و جه‌نگه راستهقینهیهماندا یارمه‌تیمان بده‌ن.
په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا
پ: په‌یوه‌ندیتان چۆنه له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا؟
بارزانی: ئێمه له گه‌لی ئاریین، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كانی جگه له به‌عس، باشه. پاشان به‌عسییه‌كان (159 هه‌زار شیوعییان كوشت، به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن) دوای ئه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه هێنا لەدوای عه‌بدولكه‌ریم قاسم، وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان زۆریان چێشت به ده‌ستیانه‌وه، زۆر سه‌یره ئێستا هه‌ندێ شیوعی ده‌بینین له‌گه‌ڵ حاكمه‌كانی به‌غدا پێكه‌وه‌ن!
چه‌كی پێویست
پ: چه‌كه زۆر پێویستییه‌كانتان چین؟
بارزانی: ئێمه پێویستیمان به مووشه‌كی ئاسمانی و چه‌كی دژ به دەبابهیە، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو چه‌كه‌مان هه‌با، له‌شكری عێراق به هه‌فته‌یه‌ك ته‌سلیم ده‌بوو، هه‌رچه‌نده ئه‌وان هێزی ئاسمانییان و مووشه‌كی قورسیان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌دان ده‌بابه، به‌ڵام ئه‌وان ئیمانیان نییه، كه‌چی ئێمه بڕوامان به عه‌داله‌ت و راستیی كێشه‌ی خۆمان هه‌یه، هه‌ر ئه‌م عه‌داله‌ت و راستییه‌شه ده‌مانگه‌یەنێته سه‌ركه‌وتن.
گفتوگۆی ئاشتییانه
پ: چه‌ند جار گفتوگۆی ئاشتییانه لەنێوان ئێوه و حكوومه‌تی به‌غدا، كراوە؟ ئه‌گه‌ر ئێستاش پێشنیارێك بۆ گرێدانی پێكهاتنی ئاشتی بكرێ، زه‌مانت چییه بۆ ئه‌و پێكهاتنه؟
بارزانی: عه‌زیزه‌كه‌م ... به‌عسییه‌كانی به‌غدا هیچ په‌یمانێك جێبه‌جێ ناكه‌ن و هیچ په‌یوه‌ندی و پایهندبوونێكیان به په‌یمانه‌كانی خۆیانه‌وه نییه! چه‌ند جار بڕوامان پێ كردن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی خۆیان به‌دی نه‌هێنا، ئه‌م جاره چه‌كه‌كانمان به‌بێ گرەنتیی پتەو دانانێین. ئه‌وان جگه له هێز، قسه تێ ناگه‌ن، ئه‌گه‌ر تۆیان به‌هێز دیت، ته‌سلیمت ده‌بن.
پ: ئه‌ی ئێستا بارودۆخی سەربازیتان چۆنه؟
بارزانی: ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێمه ئێستا ده‌یكه‌ین، شه‌ڕی پێشمه‌رگایه‌تییه، ئه‌وان له‌م شه‌ڕه‌دا دۆڕاندوویانه، چار نییه، پێیان ناكرێت شوێن و بنكه‌كانمان له ناوجه‌رگه‌ی شاخه‌كاندا بدۆزنه‌وه، كه‌چی شوێن و بنكه‌كانیان بۆ ئێمه ئاشكرا و به‌رچاون. ده‌ستپێشخه‌ریی جه‌نگیش، ئێستا بۆ ئێمه‌یه.
به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م كه شاره‌كانی مووسڵ و كه‌ركووك و سلێمانی رزگار ده‌كەین. نه‌وته‌كه ناهێڵێت لە وڵاته گه‌وره‌كان بایه‌خ به خه‌باتی ئێمه بدرێت، كه‌چی لێ ده‌گه‌ڕێن حاكمه‌كانی به‌غدا ژیانی ژن و منداڵه‌كانی ئێمه‌ن تێك بده‌ن و ده‌یانكوژن! له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك نه‌وته‌كه‌یان لێ ببرێت!
سستمێكی دیموكراسی
پ: ئه‌ی دوای تۆ، چاره‌نووسی كورد چییه؟
بارزانی: میلله‌ت به خۆی پیاو دروست ده‌كات نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، گومان له‌ودا نییه كه رۆژێک كورد به رێگای هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی، سه‌ركرده‌یه‌ك بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت.
پ: ئه‌ی چ شێوه سیسته‌مێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق، حه‌ز لێ ده‌كه‌یت؟
بارزانی: سیستمێكی دیموكراسی، په‌رله‌مانی، سیستمێك بڕوا و ئیمانی به ئازادیی عه‌قیده و رای هه‌بێت، ئێمه به‌توندی دژی لێدانی بڕوا و عه‌قیده‌ین، هه‌روه‌ها دژی دهرهبهگایهتیشین.
خۆشی و یه‌كسانی
پاش ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی، بارزانی بەردەوام بوو لە قسەکانی و گوتی:
- عه‌زیزه‌كه‌م ... من هیچ خاك و سه‌رمایه‌م نییه، من خه‌ڵكه‌كه‌م خۆش ده‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا پێك بێم، ده‌بمه خاوه‌ن ملیونه‌ها دینار، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م ته‌نیا نانێكم هه‌بێت له‌م ناوچه شاخاوییانه‌دا، ئه‌م ژیانه‌م پێ خۆشتره. له ژیانمدا – چاره نییه، زوو یان دره‌نگ، هه‌ر كۆتایی به ژیانم دێت – حه‌ز ده‌كه‌م كورده‌كانی عێراق به سه‌ربه‌خۆیی و خۆشی و به فه‌خر و سه‌ربه‌رزی بژین.
نه‌وتی نەفرەتی
پ: ئه‌ی چاوه‌ڕوانی چی له ئێران و جیهانه‌وه ده‌كه‌ن؟
بارزانی: ده‌بێ گشت گه‌لانی دنیا بزانن كه مه‌به‌ستی به‌غدا له‌ناوبردنی سێ ملیۆن كوردی عێراقییه. ده‌بێ رێكخراوه جیهانییه‌كان، له‌وانه‌ش رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، به‌په‌له، یارمه‌تیی برینداره كورده‌كان بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له شوێنه‌كانی خۆیان به‌هۆی تۆپبارانی له‌شكری عێراقی هه‌ڵاتوون. نه‌وتی نەفرەتی رێگا و ده‌رفه‌ت به جیهان نادات، گوێی له ده‌نگی ئێمه بێت، به‌ڵام له برا ئێرانییه‌كانمان چاوه‌ڕوانی زۆر شتین، ئێوه ئاریایین و ئێمه‌ش هه‌روه‌ها، جه‌ژنی گه‌وره‌ی ئێوه نه‌ورۆزه، نه‌ورۆز هی ئێمه‌شه، ئێمه و ئێوه مێژوو و نەریتی هاوبه‌شمان هه‌یه. من دڵنیام ئه‌گه‌ر گه‌لی ئێران بزانێت چیمان به‌سه‌ر دێت و چ زوڵم و ته‌عدامان لێ ده‌كرێت، به‌په‌له به‌هانامانه‌وه ده‌هات و بزووتنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ده‌كرد بۆ رزگاركردنی برینداره‌كان و ئه‌و كوردانه‌ی له شوێنه‌كانی خۆیان هه‌ڵاتوون (....).
ئه‌گه‌ر گه‌لی ئێران ئاگادار با چیمان به‌سه‌ر دێت له كوردستانی عێراق، زۆر پێداویستی و یارمه‌تیی پێی ده‌داین.
جەنەڕاڵ بارزانی، ئه‌وەی هیچ واتایه‌ك بۆ ماندوبوون نازانێ، بەردەوام بوو لە قسەکردن:
-ته‌نیا یه‌گ ئێزگهمان هه‌یه به ناوی (ده‌نگی كوردستان)، به‌رنامه‌كانی رۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك پێشكه‌ش ده‌كات، هیچ رێگایه‌كی ترمان نییه ده‌نگی خۆمان به دنیا بگه‌یەنین، ئه‌ركی ئێوه‌یه، ئێوه‌ی رۆژنامه‌نووس ئه‌م راستییه به جیهان بگهیەنن.
ئامانجێكی هاوبه‌ش
پ: ئایا كورده‌كانی عێراق موسڵمانن؟
بارزانی: زۆربه‌یان موسڵمانن، سكرتێری گشتیی دیموكراتی كوردستان عێراق، له موسڵمانه شیعه‌كانه. هه‌زاران کریستیانمان له‌گه‌ڵدایه، ئیمانیان به كێشه‌كه‌مان هه‌یه، كه‌چی حاكمه‌كانی به‌غدا، هیچ جیاوازییه‌كییان نییە سه‌باره‌ت به ئێمه. نێوان شیعه و سوننه، یان نێوان موسڵمان و غه‌یره موسڵمان، گشتیان برانه و پێكه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ن له‌پێناوی یه‌ك ئامانجی هاوبه‌ش، ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی عه‌داله‌ت و دیموكراسییە له عێراقدا.
ده‌با چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ جەنەڕاڵ مسته‌فا بارزانیدا ته‌واو بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كاندا ئه‌نجام بدات و له‌گه‌ڵیاندا باسی دواترین رووداوه‌كانی شه‌ڕ بكات.
ده‌ستی ئه‌و شهڕزانە پیره‌م گووشی، ئه‌وه‌ی چه‌ندین خه‌ڵات بۆ ئه‌و كه‌سه تەرخان کراوە، به زیندوویه‌تی یانیش به مردوویه‌تی، بیهێنێت.
ماڵئاواییم لێی كرد و به پێداگری و باوەڕیکی تەواوەوە گوتییەوە:
- خواحافیزت بێ، له‌و باوه‌ڕه‌دا به كه سه‌ركه‌وتن پێشتر و ئێستاش، هه‌ر هی ئه‌و كه‌سانه بووه كه داواكاری حه‌ق و راستین.