TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی ئەنجوومەنی وەزیران ئەم پرسانە تاوتوێ دەكات

سارا
Yazar
📅 21 Ekim 2020 15:01

پەیامی کورد     ...    بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی ئەنجوومەنی وەزیران ئەم پرسانە تاوتوێ دەكات

بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٤٢ی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە كۆبوونەوەكەدا ئەم پرسانە تاوتوێ دەكرێن:..

پرۆژەی خزمەت.

گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020.

بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران.

Paylas: