TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت

سارا
Yazar
📅 26 Ocak 2020 19:07

پەیامی کورد    ...    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات .

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/1/26 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ و دارایی و ئابووری ئامادەیبوون، جەخت لە گرنگی درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاسای چاکسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان . 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا ،کە پێشمەرگە ناسنامەی گەلی کوردستانە و قوربانیدانەکانی جێی شانازی خەڵکی کوردستان و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ، بۆیە هەرچییەک لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگەی شایستە و راستەقینە دەیکەین. بۆ پێشخستنی هێزی پێشمەرگەش پێویستە لە سەربنەمایەکی زانستی و سەردەمیانە پێکهاتەکانی پێشمەرگە رێکبخرێتەوە.

Paylas: