TR KU SO
FB X
Kurdistan

باڤێڵ تاڵەبانی لە سنووری حێزبەکەیدا سێ گۆڕانکاری نوێی ئەنجام دەدات

سارا
Yazar
📅 19 Kasım 2021 14:59
پەیامی کورد      ...    باڤێڵ تاڵەبانی لە سنووری حێزبەکەیدا سێ گۆڕانکاری نوێی ئەنجام دەدات

باڤێڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، سێ لێپرسراوی نوێی بۆ سێ مەڵبەندی كەركووكی حزبەكە دیاریكرد.

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان باڤێڵ تاڵەبانی، لە نووسراوێكدا رایگەیاندوە، پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی كە پێی دراوە سێ بڕیاری دەركردوون.

بەگوێرەی نووسراوەكە بڕیاری یەكەم بریتییە لە دانانی رەوەند مەلا مەحموود بە لێپرسراوی مەڵبەندی ٢ی رێكخستنی كەركووكی یەكێتی كە مڵەبندەكەی ناوەندی شاری كەركووكە.

هەروەها بەگوێرەی نووسراوەكە هیوا عەبدۆڵڵا ئەحمەد كراوەتە لێپرسراوی مەڵبەندی ١٧ی رۆژئاوای كەركووكی یەكێتی كە سنوورەكەی پێكدێت لە (قەزای دوبس، ناحیەی پردی، ناحیەی سەرگەڕان، ناحیەی شوان و كۆمیتەی كانی دۆمەڵان.)

بڕیاری سێیەمیش بریتییە لە دانانی ئاڤێستا محەمەد عیزەدین بە لێپرسراوی مەڵبەندی 18ی رۆژهەڵاتی كەركوك كە سنورەكەی پێكدێت لە (قەزای داقوق، ناحیەی لەیلان، ناحیەی تۆپ زاوا، ناحیەی قەرەهەنجیر.)

Paylas: