TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە پێی زانیاری هەوالگرییەوە سێ پێگەی گرینگی داعش تێکدەشکێندرێت

سارا
Yazar
📅 08 Temmuz 2020 22:14

پەیامی کورد     ...    بە پێی زانیاری هەوالگرییەوە سێ پێگەی گرینگی داعش تێکدەشکێندرێت

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک پاش وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری سێ ئەشکەوت و پێگەی داعشیان لەناوچەی دوزخورماتوو کردە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی دوزخورماتوو ئامانجەکانیان پێکاوە و هێرشەکەشیان لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بوە.
شانەی ئەمنی عێراق راشیگەیاند، هەر سێ پێگەکەی داعش بەتەواوەتی تێکشکێنراوە کە چەک و کەرەستەی تەقێنەرەوەی تێدابوە، دووکەڵ و ئاگر لەشوێنەکان بەرزبوەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، هێزێک رەوانەی ناوچەکە کراوە بۆئەوەی پشکنین و بەدواداچوون بۆ کاریگەری هێرشە ئاسمانییەکە بکەن.

Paylas: