به‌رگری شارستانی سۆران هۆشداری ده‌دات
پەیامی کورد … به‌رگری شارستانی سۆران هۆشداری ده‌دات
به‌رگری شارستانی هۆشداری بڵاو دهكاتهوهبهرگری شارستانی هۆشداری بڵاو دهكاتهوهکوردستان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بارانی به‌خوڕ
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئاگاداری دانیشتوانی ئه‌و سنووره ده‌كاته‌وه، له رۆژانی بارانبارین گه‌شت نه‌كه‌ن و له‌كاتی هه‌بوونی هه‌وره برووسكه نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه‌و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
دوای ئەوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی که‌شناسی رایگەیاند، له ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 16-12-2021 ئەگه ر هەیە شەپۆلێکی بەهێزی بـارانبارین روو له هەرێمی کوردستان بکات کە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت و مه ترسی دروستبوونی لافاوی لێدەكرێت.
بۆيه تەواوی هێزەکانمان له ئامادەباشیدان بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی له‌ناکاو بۆيه بەپێویستی دەزانین هاووڵاتیان پابەندی ئەم رێنماییانەی خوارەوەبن:
یه‌كه‌م: له کاتی دروستبوونی لافاو هەوڵبده خۆت بگەیەنه شـوێنێکی سەلامەت و پاشان پەیوه‌ندی بە تیمەکانی بەرگری شارستانییه‌وه بكەن.
دووه‌م: هەوڵبدەن خۆتان له گەشتکردن به دوور بگرن.
سێیه‌م: سەردانی رووبارەکان و سەرچاوه ئاویەکان مەکەن چـونکه ئەگەری بەرزبـوونەوەی لافاویان لێ دەکرێت.
چواره‌م: خوتان به دوور بگرن لەو شوێنانەی کە مەترسی داڕمانی لێدەکرێت به تایبەتی ناوچه شاخاویەکان.
پێنجه‌م: له کاتی هەوره بروسکه له ماڵه‌كانتان مەیەنە دەرەوه.
شه‌شه‌م: خۆتان به دوور بگرن لە مانەوه لەو باڵه‌خانانەی که دەرز و قلیشانیان هەیه چـونکه له کاتی بەرزبـوونەوەی ئاوی زۆر، مەترسی داڕمانیان لێده‌كرێت، هەروەها خۆتان به دوور بگرن لەمانەوه لەو خانووانەی که له قوڕ دروستکراون و کۆنن چـونکه له کاتی بەرزبوونەوەی ئاو بەهەمان شێوه مه ترسی دارووخانیان هەیه .
تێبینی:
لە هەر رووداوێکی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆڵی ژووری بزوێنمان بکەن، بـەم ژمارانەی خواره‌وه:
115 بە تەنیا لێبدە بۆ هێڵەکانی کۆرەک بە خۆراییە.
07502401117
07507966355
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران