Kurdistan
به‌ریتانیا داوا ده‌كات به‌زووترین كات فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان بکرێنەوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه به‌زووترین كات گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان هه‌ڵبگیرێت و رێگه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا راگهیێندراوێكی بڵاو کردەوە و به‌پێی راگهیێندراوەکە، له دوایین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نێوان بۆریس جۆنسن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامیانداوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه به‌زووترین كات رێگه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدات.